موژدە بێ بۆ بولبولی دڵ گوڵ لە باغان هاتەوە
غونچەی مەقسوود
از کتاب:
دیوانی حەریق
اثر:
حریق (1856-1909)
1 دقیقه
1010 مشاهده
موژدە بێ بۆ بولبولی دڵ گوڵ لە باغان هاتەوە
قومری عومری خۆی سەرف کا سەروی بۆستان هاتەوە
شاسواری عەرسەیی مەیدانی مەردان هاتەوە
دڵبەری جانان لە خزمەت جانی جانان هاتەوە
پیری ڕەوشەندڵ وەکوو خورشیدی تابان هاتەوە
ناییبی عوسمانی سانی خۆش بە سامان هاتەوە
وا موعەتتەر بوو دەماغی ئەهلی نیسبەت هەر دەڵێی
نیسبەتی پیراهەنی یۆسف بە کەنعان هاتەوە
بۆ ئیفادە و نەشری فەیز و لوتف و بۆ ئیڕشادی دین
وا لە قەسری عاریفان یەنبوعی عیرفان هاتەوە
غونچە سەرپۆشی لە ڕوو لادا بە عەزمی دیدەنی
بولبولی تەبعی منیش بۆیە غەزەلخوان هاتەوە
سەرخۆشی کەئسول کەرەم سەرمەستی سەهبایی قیدەم
باشکوە و باحەشەم، مەجزووبی ڕەحمان هاتەوە
موددەتێ بوو ئەم هەوارە بێ سەدا و هاوار بوو
تا بە جەزبەی حق بەسانی نەی بە ئەفغان هاتەوە
خاتری موخلیس بە دیدارت وەکوو تەبعی حەریقتخلص
غونچەیی مەقسوودی پشکووت و بە خەندان هاتەوە