بۆ جەمعی غەم و شادی نەبوو ڕۆژی محەڕڕەم

گوڵی گوڵشەن
از کتاب:
دیوانی حەریق
اثر:
حریق (1856-1909)
 1 دقیقه  902 مشاهده
بۆ جەمعی غەم و شادی نەبوو ڕۆژی محەڕڕەم
ڕووت بەرگی گوڵی شادی و زولفت شەوی ماتەم
بەو وەجهە دەڵێن مەسحەف و بەو نوقتە دەڵێن دەم
بەو زولفە دەڵێن قەید و بە ئەو حاشیە پەرچەم
تەفسیری شەوی وەسڵ و غەمی ڕۆژی فیراقە
مەشهوورە لە دنیا بە بەهەشت و بە جەهەننەم
تەقسیمی ئەزەل وا بوو لە دوایی من و یارم
بۆ سەیری ئەمن سەید و ڕەقیب کەلبی موعەللەم
تەسبیحی سەنای زولفی خەیاتە و لەبی مەرجان
سەرڕیشتەیی ئێمەی دەوێ بۆ عیقدی مونەززەم
شادی ئەسەری مەستییە بێ شەرت و وەفایە
بۆ فرسەتی تەنگانە غەمە مونیس و مەحرەم
عومرێ کە ئەساسی هەوەسی بازیی نەفس بێ
قابیل نییە بۆ خێوی وی شادی و ئەلەم و غەم
بێ سێبەر و سەبر و گرە شەوقێکە مودارا
نەمدیوە لە گەرما و لە سەرما دڵی خوڕڕەم
بۆ دڵبەری مەعنی لە حەرەمخانەیی ئەسرار
خۆی و قەڵەمی ماوە حەریقتخلص ئێستە بە مەحرەم