12- جێگۆڕکێی جێنێوی پێوەنووساو (agglutination)
از کتاب:
زمانی یەکگرتووی کوردی
اثر:
جمال نبز (1933-2018)
3 دقیقه
81 مشاهده
لە شێوەی کرمانجیی نێوەڕاستدا؛ هێندێ جار کە ڕستە (جملةعربی)یەک لە نێوێک و دوو جێنێوی پێوەنووساو (ضميران متصلانعربی)دا بڕێژرێ، جێنێوی بە نێوەوە نووساوەکە لەگەڵ ئەو جێنێوەی بە کارەکەوە نووساوە، جێی یەک دەگرن و بەمە لە باری ڕێزمانەوە؛ سەرلێشێوانێکی یەکجار زۆر پەیدا دەکەن؛ بە تابەتی بۆ ئەو کوردانەی بە کرمانجیی نێوەڕاست نادوون و هەروەها بۆ ئەو بێگانانەی کە تازە فێری کوردی دەبن. وا لە خوارەوە چەند نموونەیەک پێشان دەدەم.
هەروەها ڕستەی دووەمیش «پارەم بۆ ناردیت» وا لێک دەداتەوە: «تۆ پارەت بۆ من نارد». چونکە «پارەم» بە تەنیا؛ مانای «پارەی من»ە و «ناردیت» بە تەنیا؛ کارێکە نێزیکە لە کاری «ناردت»ەوە کە بۆ کەسی دووەمی تاک (الشخص المخاطب المفردعربی) بە کار دێ.
ئەم جێگۆڕکێیە لە زماندا پێی دەگوترێ agglutination. بە بیروڕای هێندێ لەوانەی کە لە زمانی کوردی کۆڵیونەتەوە؛ زمانی کوردی لە ژێر تاوی زمانی تورکیدا تووشی ئەم جێگۆڕکێیە بووە. بۆ ئەمەش هیچ بەڵگەیەکیان بە دەستەوە نییە.
بە بیروڕای من وا باشە لەجیاتی ڕستەی یەکەم «پارەت بۆ ناردم» بگوترێ «پارەت نارد بۆم» یا «پارەت بۆم نارد». هەروەها لەجیاتی ڕستەی دووەم «پارەم بۆ ناردیت» بگوترێ «پارەم نارد بۆت» یا «پارەم بۆت نارد» کە هەردووکیان لە قسە کردندا بە کار دەبرێن. ئەمجا وێنەی «پارەت بۆ ناردم»؛ بە جارێ و بە تایبەتی لە نووسیندا؛ بخرێتە پشت گوێ.
وا لە خوارەوە چەند وێنەیەکی دی لەم بابەتە بە نموونە پێشان دەدەم:
- «پارەت بۆ ناردم.»
- «پارەم بۆ ناردیت.»
- لەجیاتی «بۆم نووسیت» بگوترێ «نووسیم بۆت» یا «بۆتم نووسی».
- لەجیاتی «لێم سەندیت» بگوترێ «لێتم سەند»
- و لەجیاتی «لێت سەندم» بگوترێ «لێمت سەند»
- و لەجیاتی «ئەم باسەم لەگەڵ کردنەوە» بگوترێ «ئەم باسەم کردەوە لەگەڵیان»
- و لەجیاتی «درێخیت بۆ ناکەم» بگوترێ «درێخی ناکەم بۆت»
- و لەجیاتی «قسەیان بۆ بکە» بگوترێ «قسە بکە بۆیان».