3- ئامڕازی ناسینەوە «کە» (أداة التعريف)

از کتاب:
زمانی یەکگرتووی کوردی
اثر:
جمال نبز (1933-2018)
 3 دقیقه  61 مشاهده
ئەگەر بمانەوێ لە شێوەی کرمانجیی نێوەڕاستدا نێوێکی نەناسراو (اسم نكرةعربی) بکەین بە نێوێکی ناسراو (اسم معرفةعربی)؛ ئەوا تەماشای دووا تیپی ووشەکە دەکەین، ئەگەر هاتوو بە تیپێکی بێ دەنگ کۆتایی هاتبوو، ئەوا پاشگری «ەکە eke»ی دەخەینە پاڵ. وەک «بەرد، بەردەکە (= بەرد + ەکە)».
 
خۆ ئەگەر هاتوو دووا تیپی ووشەکە دەنگدار بوو، ئەوا یا پاشگری «کە ke» یا «یەکە yeke»ی دەخەینە پاڵ. وەک: «مامۆستا، مامۆستاکە (= مامۆستا+کە)» یا «مامۆستایەکە (= مامۆستا+یەکە) ، لە کاتی کردنە گەلدا (في حالة الجمععربی)، تەنیا «ان an» دەخرێتە پاڵ نێوە ناسراوەکە. وەک بەردەکان (= بەردەکە + ان)، مامۆستاکان (= مامۆستاکە + ان) یا مامۆستایەکان (= مامۆستایەکە + ان). ئەوەی شایانی باسە لێرەدا ئەوەیە «ە»ی «ەکە» لە کاتێکدا «ان»ی ئامڕازی کردنە گەلی دەخرێتە پاڵ، دەکەوێ. چونکە ئەو دەمە دوو تیپی دەنگدار (ە، ا) لە یەک دەدەن، لەبەر ئەوە یەکەمیان دەکەوێ.
 
شێوەی کرمانجیی ژووروو ئەم «کە»ی ناسینەوەیەی بەم جۆرە تێدا نییە .
 
بە بیروڕای من، بوونی ئەم ئامڕازە لە زمانی کوردی ئەدەبیدا شتێکی زۆر پێویستە. چونکە ڕێیەکی یەکجار هاسانە بۆ داتاشینی نێوی ناسراو لە نێوی نەناسراو. بیجگە لەوەش پێم وایە ئەم «کە ke»یە هەر بە «کە» بمێنێتەوە باشترە لەوەی ببێتە ـک ik- وەک کرمانجیی ژووروو. چونکە «ـک ik-» لە کوردیدا نەک تەنیا نیشانەی «تَعريفعربی»ە بەڵکو هی گچکەکردنەوە (التَصغيرعربی)یشە. لەبەر ئەوە ئامڕازی «کە ke-» لە «ـک ik-» بەجێترە. هەرەوەها بەلامەوە، پێویست ناکا ئامڕازی «کێ kê-» بۆ مێیینە بە کار ببەین، چونکە ئەوە هیچ خزمەتێکی ڕێزمانەکەمان ناکا و شتێکی نائاشکرا ئاشکرا ناکا. هەموو کەسێک دەزانێ ژن بەشی مێیینەی مرۆڤە، ئیتر نیشانی جیاکردنەوەی پێ ناوێ.