چوار مناڵەکە

از کتاب:
دیوانی کاکەی فەلاح
اثر:
کاکه‌ی فلاح (1928-1990)
 1 دقیقه  781 مشاهده
ئەی دڵ! وەکوو من بناڵە
بگری بۆ ئەو چوار مناڵە
کە چۆن خۆیان دابوو حەشار
وەک چوار بێچووە مەلی هەژار
تەنها جێ مابوون لەبەر دێ
لە کونجێکی پەنا بەردێ
کز کز هەڵنیشتبون کڵۆڵ
کەس و کار ڕۆیشتوو بۆ چۆڵ
بروسکەیەک هات لەسەردا
ئاگری لەو دێیە بەردا
هەموو سەرسام و حەپەساو
گەروو بەهەنیسک گیراو
وا لەوێوە چاویان لێیە
چۆن دامردەوە ئەو دێیە
لەبەر ئەو ئاگرە وێڵە
سەر دەرکە مڵ بەجێ بێڵە
جا چوار مناڵەی بەسزمان
لەبرسانا بەرەو خەرمان
بەرەو شارا خۆیان کوتا
تا ئەوێش وەکوو دێ سووتا
شارا خۆ و دەغڵ و دانی
ئاگری بەردرایە گیانی
ئەو دەمەش ڕێکەوت وابوو
منالێکیان لە خەوا بوو
هاواریان کرد: بابە، دایە
ئاگرمان تێ بەربوو خوایە