کە گوڵ نابی دڕکیش مەبە

از کتاب:
دیوانی کاکەی فەلاح
اثر:
کاکه‌ی فلاح (1928-1990)
 1 دقیقه  593 مشاهده
ئەوی ئازاری دڕکی دی ئەڵێ تا ماوی وەک گوڵ بە
ئەگەر بەرزیت ئەوێ وەک ئەو هەمیشە هەر لەسەر چڵ بە
ئەگەر خۆ ناتەوێ بەرزی بەنزمی شاد و دڵ خۆشی
بڕۆ هەر دڕکی ژێر پێ بە بڕۆ هەر بەردی سەر دڵ بە