مەشق 8 / MEŞQ 8

از کتاب:
نووسینی کوردی بە لاتینی
اثر:
جمال نبز (1933-2018)
 1 دقیقه  74 مشاهده
ئەم هەڵبەستانەی خوارەوە بە تیپی لاتینی بنووسە:
 
(أ)
مەژی بۆ مردن بمرە بۆ ژیان
چۆن قازانج ئەکەی تا نەکەی زیان!
لە زڕڕەی زنجیر دڵت نەلەرزێ
پێوەند بۆ لەشە نەوەک بۆ گیان
«أ أ»
 
(ب)
کورد ئەمەن کوردن بە سەد شەیتان لە کوردی ناکەون
ئیکە خەڵقی بۆچی بۆ خۆی دەردی سەر پەیدا ئەکا!
«حاجی مستەفا پاشا»
 
(ج)
لە کوردی حەز نەکا کوردێ، مەڵێن بۆچی وە یا چۆنە
لە دایکی پرسیارێ کەن کە ئەو بێچووەی لە کوێ هێنا
«حاجی قادری کۆیی»
 
(A)
mejî bo mirdin bimre bo jyan
çon qazanc ekey ta nekey ziyan!
le zir̈ey zincîr dil̈it nelerzê
pêwend bo leşe newek bo gyan
A. A
 
(B)
kurd emen kurdin be sed şeytan le kurdî nakewin
îke xel̈qî boçî bo xoy derdî ser peyda eka!
Ḧacî Mistefa Paşa
 
(C)
le kurdî ḧez neka kurdê, mel̈ên boçî we ya çone
le daykî pirsiyarê ken ke ew bêçuwey le kwê hêna
Ḧacî Qadrî Koyî