لەڕووی مۆرفۆلۆژییەوە

از کتاب:
زمانی یەکگرتووی کوردی
اثر:
جمال نبز (1933-2018)
 1 دقیقه  53 مشاهده
مۆرفۆلۆژی (Morphology) بریتییە لە زانستی چۆنێتیی پێکهاتن و گۆڕانی ووشەکانی زمان. ئەم زانستە بەتایبەتی باس لەو گۆڕانانە دەکا کە بەسەر ووشەدا دێ لە کاتی گەردانکردن (تصريفعربی) و بزواندن (اعرابعربی)یاندا. سنووری مۆرفۆلۆژی، بەر لە هەموو شتێک گەردانی نێوەکان (Declension، تصريف الأسماءعربی) و گەردانی کارەکان (Conjugation، تصريف الأفعالعربی)ی زمان دەگرێتەوە. جا ئەگەر تەماشای زمانی کوردی بکەین؛ دەبینین هەر دوو شێوە گەورەکەی (کرمانجیی ژووروو و کرمانجیی نێوەڕاست) لە باری مۆرفۆلۆژییەوە؛ هێندێ جیاوازییان لەبەیندا هەیە، گرنگەکانیان ئەمانەی خوارەوەن: