لەڕووی مۆرفۆلۆژییەوە

لە کتێبی:
زمانی یەکگرتووی کوردی
بەرهەمی:
جەمال نەبەز (1933-2018)
 1 خولەک  56 بینین
مۆرفۆلۆژی (Morphology) بریتییە لە زانستی چۆنێتیی پێکهاتن و گۆڕانی ووشەکانی زمان. ئەم زانستە بەتایبەتی باس لەو گۆڕانانە دەکا کە بەسەر ووشەدا دێ لە کاتی گەردانکردن (تصريفعەرەبی) و بزواندن (اعرابعەرەبی)یاندا. سنووری مۆرفۆلۆژی، بەر لە هەموو شتێک گەردانی نێوەکان (Declension، تصريف الأسماءعەرەبی) و گەردانی کارەکان (Conjugation، تصريف الأفعالعەرەبی)ی زمان دەگرێتەوە. جا ئەگەر تەماشای زمانی کوردی بکەین؛ دەبینین هەر دوو شێوە گەورەکەی (کرمانجیی ژووروو و کرمانجیی نێوەڕاست) لە باری مۆرفۆلۆژییەوە؛ هێندێ جیاوازییان لەبەیندا هەیە، گرنگەکانیان ئەمانەی خوارەوەن: