ڕۆژی جەژنە، وەختی ڕووناکی دڵی کوردانمە
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
2 دقیقه
199 مشاهده
ڕۆژی جەژنە، وەختی ڕووناکی دڵی کوردانمە
دەسگووشین و سەربڵندی، ئێستە وا میوانمە
کۆمەڵێکی نیشتمانیی بۆ ژیانم دابەزین
یەک بەیەک تاجی سەر و، پڕشنگی دوو چاوانمە
حاکمی کۆیسنجەقە، کاکە «عەلائەددینشخص»ی کورد
مەردی سەربەستی ڕەوشت و دیاریی یەزدانمە
پایەیی بەرزی، دەکا دەرمانی دەرد و ئارەزوو
غایەیی تەرزی ئەوە، ڕوتبە و نیشانەی شانمە
یەک، مولازم بوو لە کۆیە، ئێستە تەموین ئەمر ئەکا
کاکە «مەحمود بێگ» ی سەروەر، ڕەهبەری هۆزانمە
بۆ هەموو کاری وەتەن، ئەو بۆتە شایانی سوپاس
بۆ هەموو بیرێ لە جێی باپیرەوو باوانمە
نووسەری بەردەستی حاکم، کاکی خۆم «عەبدولسەمەد»
جێی هومێد و سەنگەری ئەم کوردی سەرگەردانمە
ئەو جەوانی تێگەیشتوو، کاکە «ئەسوەد»، نەوتوجاڕ
ئارەزووی سەربەرزییو، نەقدینەیی خێرانمە
وا لە دیوانی «عەزیز ئاغای غەفوری زادە»دا
ڕۆژ و مانگ و موشتەری و زوهرە، لەسەر عەردانمە
گوڵ دەمین و، دڵ گەشین، ڕۆژی ژیانە وەک بەهار
با لەسەر ڕەگ شین ببێ، ئەم هۆزە گەر پاوانمە
من لە ڕێی ئەو سەروەرانەم، سەر چییە، قوربانییە!
ڕاجیاتخلص، چونکە نیازی گشتییان هەڵسانمە