دەمێکە بۆ کوردی هەژار، هاوار ئەکەم، وەتەن وەتەن

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  181 مشاهده
دەمێکە بۆ کوردی هەژار
هاوار ئەکەم، وەتەن وەتەن
وەک تاو و هەورەکەی بەهار
ئەڕژێتە دەم، وەتەن وەتەن
کە بەشکران گەنج و چەمەن
کە سەربڕان دار و دەوەن
بە دڵڕەقی شاخ و چەقەن
سەریان بە تەم، وەتەن وەتەن
بەراو و پشتاو و زەوی
چی خۆی نواند بەرز و نەوی
لە ئاستی دوژمنان کەوی
بە زۆر و کەم، وەتەن وەتەن
بە کانگە و کۆگە و کەلێن
بە دار و ئاوی دەستهەڵێن
وەک من بە سۆز و کوڵ ئەڵێن
بە دەرد و غەم، وەتەن وەتەن
هەوا بە باغ و ڕاغەوە
بولبول بە زام و داغەوە
بە بەردی بن بناغەوە
چاویان بە نەم، وەتەن وەتەن
بەتاڵە وا دەماغ و دڵ
لە کیسە چوون چنار و گوڵ
ئەڵێن بە ڕەنگی زەرد و پڵ
لەژێر ستەم، وەتەن وەتەن
پشکۆتخلص کە ئەخرینگێتەوە
وەک تەپڵە ئەترینگێتەوە
پێی خۆشە ئەزرینگێتەوە
لە جامی جەم، وەتەن وەتەن!