ئەی بوتی شیرین کەلام، بێنە لەب و خاڵ و خەت

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  102 مشاهده
ئەی بوتی شیرین کەلام
بێنە لەب و خاڵ و خەت
ئەی دوڕی گەنجی مەرام
بێنە لەب و خاڵ و خەت
تۆی هەوەسی بێ دڵان
تۆی چەمەنی بولبولان
تۆی تەرەبی جاویدان
بێنە لەب و خاڵ و خەت
ئەی سەنەمی خونچەدەم
خاوەنی باخی ئیرەم
ئەی گوڵی ڕەنگین کەرەم
بێنە لەب و خاڵ و خەت
یاری دوو عالەم ئەتۆی
ئادەم و خاتەم ئەتۆی
شەوقی دڵ و غەم ئەتۆی
بێنە لەب و خاڵ و خەت
مەمکوژە بێ ماچی ڕووت
بەو شکەنی تاق و جووت
تاکوو منم دوبەدووت
بێنە لەب و خاڵ و خەت
ئەی شەهی عالەم بەها
نیعمەتی بێ ئینتیها
شاپەری زەوق و سەفا
بێنە لەب و خاڵ و خەت
مات و قەلەندەر منم
خەستە و بێ دەر منم
مورغی سەمەندەر منم
بێنە لەب و خاڵ و خەت
مەعدەنی کام و ویداد
گوڵشەنی ڕۆژی موراد
ساقي كأسُ الرَّشادعربی
بێنە لەب و خاڵ و خەت
بۆ دڵی ڕاجیتخلص هەژار
ئەی بوتی سیمین عوزار
هەستە بە زەوقی بەهار
بێنە لەب و خاڵ و خەت