بۆ کوشتنی کرمی دڵ، سەر دووکەڵی غەربەنگی
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
265 مشاهده
بۆ کوشتنی کرمی دڵ، سەر دووکەڵی غەربەنگی
بۆ ڕشتنی ئاوی چاو، چاوەی عەرەق و بەنگی
شیرین و تەڕ و پاراو، سەروی لە نویێ ڕسکاو
هەر سەد هونەر و یەک داو، هەر یەک گوڵ و سەد ڕەنگی
لەو دیمەنە بێبەش بم، بەختم ڕەشە، چۆن گەش بم؟
ساتێ کە لە باوەش بم، سەیری دڵ و ئاهەنگی
نەخشی خەت و خاڵی ڕووت، هەر یەک بە یەکێ ئەنگووت
کوڵمەت بە هەوا پشکووت، دنیا پڕە پڕشەنگی
هەر ماوە زراوم چێ، لەرزین لە هەناوم چێ
نەشتەر لە دوو چاوم چێ، کەوتوومەتە بەر چەنگی
ئازا وەرە ڕازاوە، تای زوڵفی ترازاوە
کارت هەموو سازاوە، وا تێ مەگە دالەنگی
بەو ئەبرووە پەڕگاری، بەو ڕوومەتە گوڵزاری
بەو دیدەیە بیماری، بەو توندییە سەرهەنگی
ئەو سێوە بە دەستم کە، لەو سینەیە مەستم کە
بەو سینەمە بەستم کە، بمدوێنە بە بێدەنگی
پشکۆتخلص بەسە سووتانت، هاوین بووە زستانت
هێشتا بە تەمای دیدە و، دوو قەترەیی ئاونگی؟!