هێند لە عیشقی ئەو دڵارامەم بەسەر هات بەند و باو

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  158 مشاهده
هێند لە عیشقی ئەو دڵارامەم بەسەر هات بەند و باو
گرتمی شەش ڕوو خەفەت، تا کەوتمە حاڵی گیانەڵاو
جەرگی دەرکێشام بە چنگ و، زوڵفی چەنگاڵی پڵینگ
هەر ئەگریەم زار زار و، هەر ئەناڵم تاو تاو
گەر لە جەنگی خۆشەویستیدا نەپڕژێ سەر، چییە؟
دڵ بە کەڵکی هیچ نایە، خوێن نەڕێژێ ناو ناو
سەتڵ و جامی خستە دەست و، مەست و سەرکەش تێپەڕی
بیر و هۆشی دا بە شان و، نەرمە نەرمە چووە سەراو
باغی مەستی شاد و پاراوە، لە چاوی گوڵعوزار
ماری زوڵفی وا لە مل هاڵاوە، ژانم چووە هەناو
یارمەتی گیانی نەدام و، لێی ستاندم ڕەنگ و ڕوو
بۆیە ڕۆژ و شەو کە ناوەستێ ڕژانی ئاوی چاو
سینە، ئاڵۆزی غەم و تاڵی و خەفەت بوو، پڕ برین
دیدە، پڕ تۆز و تەمی تاریکییە، جەرگم بڕاو
تێ گەیشتم، پێگەیشتن قەت لە ڕێگەم ناکەوێ
هەر دەبێ زاری کەم و بشکێمە کاری ناتەواو
بەختی پشکۆتخلص، گەر ئەزانی بۆچ پەرێشان و ڕەشە؟
زۆر لە دوو یاران گەڕاوە، چەشنی بازی ئاشقەڕاو