ڕووت بە تەئسیری هەناسەی سەردی ئێمە، زەرد بووە
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
150 مشاهده
ڕووت بە تەئسیری هەناسەی سەردی ئێمە، زەرد بووە
یا لە شەوڕۆی پەرچەمت، باری غەمی هەڵگرتووە؟
ئەم مەمەت بۆچ شل بووە؟ ئەم سێوە، یا دوور هاتووە؟
یا گەیشتوو بوو، بە بای پایز لە سینەت کەوتووە؟
تۆ یەهودی، لەیلەیی، نەک ئەخیەلییە و عامری
تۆبە مەجنوونی شکاند، من زاری تۆبەم بەستووە
ژەهری ماری تێگەڕا، گیانی نەخۆش و زاری من
ئەم دەم و لێوەت، کە ماتەی داوە، وا شیرین بووە
خاتوو زینشخص و کاکە مەمشخص، یا شیرنشخص و فەرهادشخصی کێو
هیچی ناوترێ، وەکوو ئێمە لە عیشقا پیر بووە
بولبولیش ناوێکی وای ناوە لە خۆی، بۆ دەردی گوڵ
وەک منی بێکەس چریکەی، شەو بە گژ عەرشا چووە
هەستە ساقی نەرم و شل، پڕ کە پیاڵە و بمدەرێ
سۆزی ژیکۆتخلص، جەرگ و ناوی بەختی مەی سووتاندووە