بەس دەربەدەری هۆز و، تەمی خەم بە سەرم کە
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
219 مشاهده
بەس دەربەدەری هۆز و، تەمی خەم بە سەرم کە
بەس تیغی موژە و، جۆشی وەڵاتان لەبەرم کە
چیتر بە هەوەس مەمدەرە بەر خەنجەری دوژمن
هەر خۆت و خوا، لەم دەرە لەتلەت جگەرم کە
مەستم کە لە چاوی وەتەن و، بمخەرە زیندان
زنجیر و گرفتاری کەرەستەی قەدەرم کە
چێشتوومە هەموو تامی دڵ و، زاری غەریبی
لەم خاکە، بەسە بمکوژە، بەس دەربەدەرم کە
دەست هەڵگرە، هەڵبێنە تۆ ئەم چاوە، ببینە
خەڵکی لە چ باوێکە؟ ئیتر خۆش خەبەرم کە
عالەم لە چ ڕاوێژ و، چ ڕاوێک و چ ڕازێک؟
یا دڵ بە دڵم دادە، وەیا سەر بەسەرم کە
وا گوڵ ئەگەشن، پێئەکەنن خونچەیی لێوان
تۆش ڕاهەژە سا مەستی پیاڵەی سەحەرم کە
سەر داومە بەر پێت و، لەشم پردە لە ڕێتا
بەو تۆز و تەمی دامەنەکەت، بەهرەوەرم کە
باسی سەر و زوڵفت کە دەکەم، ڕۆژی بەڵامە
ساتێ بە دەم و کوڵمە و مەم، جیلوەگەرم کە
ئامادەیە ژیکۆتخلص، بە هەموو سوود و زیانێک
سا هەستە لە دوو چاوی بەڵەک، چارەسەرم کە