مەسئەلەی عیشقی حەبیبەم، گەر بە ملیۆن دەفتەرە
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
196 مشاهده
مەسئەلەی عیشقی حەبیبەم، گەر بە ملیۆن دەفتەرە
ناگەیە باسی ویساڵم، یەک بە یەک پێدا وەرە
خەم لە دەرگانەی دڵمدا، پاسەوانە ڕۆژ و شەو
کۆمەڵی بەزم و خەیاڵ و شاسواری دڵبەرە
دەم لە شێوەی بادە تەڕ ناکەم، لە کۆگەی دوورییا
ئەشکی خوێنینم لە ڕوودا، جۆیەباری کەوسەرە
وا لە دەوری دڵ ئەسووڕێم، هەر وەکوو سەوداگەران
ناڵەیی هەمدەم لە دڵما، چونکە عەینی میحوەرە
بۆچ نەناڵم ڕۆژ و شەو، نەمماوە ئارام و قەرار؟
دڵ ئەسیری بەندوباوی ساحیری ئەسکەندەرە
گەر ئەزانی چاوەکەم، ڕۆحم بە لای کێدا چووە؟
وا هەڵاوەسراوی بوتخانە و مەقامی ئازەرە
کووچە کووچە، هەر وەکوو دێوانە تۆ خۆت بەد مەکە
هاتوچۆی یارانی ئێستا، ڕاجیاتخلص! دەردی سەرە