تا لەبەر یاری عەزیزم دڵ حەزینم، ڕەحمەتە

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  143 مشاهده
تا لەبەر یاری عەزیزم دڵ حەزینم، ڕەحمەتە
هەم بە زوڵف و پەرچەمی، دەرد و برینم ڕەحمەتە
دێمە قاپی دڵبەری ڕەنگین و شۆخ و سەروەرم
چونکە وەسڵی ئەو لە جیسم و ڕۆح و ژینم ڕەحمەتە
سەد کە غەمبارم لە تاوی پەرچەم و ئەگریجەکەی
جەور و بێ ڕەحمیشی بۆ ئیمان و دینم ڕەحمەتە
ڕۆژی ڕووت هەڵهاتە چاوم، پێی بڵێ ئاوا نەبێ
چون بڵێسە و تیشک و تاوی، بۆ گەشینم ڕەحمەتە
سۆزی عیشقت کەوتە دڵ، ڕۆح و دەماغم هاتە گێژ
خێر و خۆشم، هۆش و نۆشم، لوتف و قینم، ڕەحمەتە
تۆ شەهەنشاهی زەمانی، من هەژار و بێکەسم
چاوەنۆڕیی من لە دەرگایی مەتینم، ڕەحمەتە
گەر لە تاقەتما نەبێ بتگرمە باوەش، ڕۆحەکەم
ئەو دەم و لێوە بە خەونیشی ببینم، ڕەحمەتە
کار و پیشەت، گەرچی جەور و قەهر و فەوتانی منە
ژەهری بێ ڕەحمیت لەسەر چاوی گرینم، ڕەحمەتە
ڕاجیاتخلص! هەرچی بەسەر من دێ، لە دەستی عیشقی یار
هەر وەکوو ماچی لەب و کوڵمە و جەبینم، ڕەحمەتە