ئەی وەتەن، داخی گرانم، ڕوتبەیی سەر شانتە
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
2 دقیقه
132 مشاهده
ئەی وەتەن، داخی گرانم، ڕوتبەیی سەر شانتە
قرچەیی جەرگ و هەناوم، فرچەیی چاوانتە
خرمەیی ناو زگمە دێ، بۆ تۆ لە خرپە و بیرەخەو
گرمە و لرمەی دڵە، خۆراکی گوڵزارانتە
ئەم کەنیشکانە و کوڕانەت، هەر هەژار و بێکەسن
چەند زەمانێکە هەناسە و ئاهی وان ئاسمانتە
ئێستە بێگانە هەموویان، نۆتەباز و مۆسیقین
کانی مۆسیقا بزانە، لاوک و حەیرانتە
با و بارانی هەناسەی سەردی ئێمە تۆز ئەکا
جۆشە زستانی گەلاوێژم، سەری میزانتە
گشتی بۆ خەڵکە ئەوەی چاندووتە، وا خەرمانتە
بۆ خەزێنە و پارەکانت، دەستی وان گیرفانتە
ئەی وەتەن تاکەی لە کاری نالەباری نامراد
بێوەژن کۆشی بکە، قازانجی زاڕۆڵانتە
کێوەکانت بورجی نەورۆز و، ڕەز و باخت بەهەشت
لاوی نێر و مێ بە هەرلا، حۆریی و غیلمانتە
ئەی وەتەن، گەر تۆ هەژارئامۆژی بازاڕی شەوی
ڕۆژی دوژمن ئێخەگیری گەردوشی دامانتە
ئەی وەتەن تا کەی کز و ئاڵۆزی دەستی هۆزی تۆ
ناکەس و کەس، ڕیزەخۆری سفرە و دیوانتە
ئەی وەتەن سا کۆرپەکەت، ژیکۆتخلص، بەخێوی کە بە خۆت
هەڵبڵێ تا پێ دەگا، ئەو هەڵگری نازانتە