لەناو بەحری فیراقت، با نەخنکێم

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  140 مشاهده
لەناو بەحری فیراقت، با نەخنکێم
کەنارێکم لە دەستا بگرە، دەربێم
غولامێکم لە دەرگانەی ویسالا
لە شۆرا، گەر تۆ نازانی ئەمن کێم؟
لە میحەنەتدا، لەبەر پەنهانی کوڵمەت
بە چاوی زاهیر و باتین، دەگریێم
کە ئاگرخانەیی عیشقت بە گڕ هات
لە دەورەی عالەمە و، هەر من دەسووتێم
لە ڕێگەم وەقفە گەر ناکەی، ئەزانی؟
عەجەب نابێ وەکوو بەنزین نەگرفێم!
بە بێ ئاوی حەیاتی لێو و خەندەت
لەسەر من عەهدی وشکیی بێ، نەڕسکێم
بە نیوە ئیلتیفاتێکی، ئەزانێ
لە بەندی نامورادیدا دەفەوتێم!
حەبیبا! گەر دەپرسی حاڵی چاوم
دەمێ پڕ مەوجی خوێناوە، دەمێ دێم
لە تاریکی شەوی بەختم بە شوعلەی
مەحەببەت، بۆ دیاری ماچی دەم دێم
ئەگەر شادم، وە یا زار و نەزارم
لە سایەی زوڵفە، نابینم بەری پێم
لە یارم مەتڵەبە یەک بۆسە، ڕاجیتخلص
بڵا، ترسی دڵ و دینە کە بیڵێم