من ڕووت و ڕەجاڵی تۆم، لەم گوڵخەنەدا کەوتووم

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  204 مشاهده
من ڕووت و ڕەجاڵی تۆم، لەم گوڵخەنەدا کەوتووم
في مَحزَنكِم حَقٌ لِلسّائلِ وَالمَحرومعربی
هەرچەندە وتم: جانا! هەستە وەرە لام بۆ سوود
ئاخر کە نەهاتی تۆ، ڕۆیشتم و من تێچووم
ساقی قەدەحت بێنە، دانیشە و، هەڵدەستم
بۆ هەرچی دەڵێی فەرموو، من خادیم و تۆ مەخدووم
موتریب بخە کاری سۆز، سەد عوود و ڕەبابە و چەنگ
شادم کە، هەڵمسێنە، بەینێکە بە غەم نووستووم
دڵبەر تۆ تەماشا کە، ڕەنگم لە ڕووا ڕۆیی
ئەی چاوی سپیم و ئاخ! نازانی کە من چۆن بووم؟
دەستم کەلەکەی گرتم، ماتەم سەری لێساندم
سەد کوێرەوەریم کێشا، بەختیش لە تەڵەی بەستووم
یار هاتە ئیشارەی ناز، ڕاجیتخلص پەلەپەل هیچە
دەژیەی بە خەفەت تا دێ میقاتی دەمی مەعلووم