تا قیامەت، مەیلی چاوی کاڵ ئەکەم

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  226 مشاهده
تا قیامەت، مەیلی چاوی کاڵ ئەکەم
ڕوو لە داوی زوڵف و دانەی خاڵ ئەکەم
لائوبالی، گوێ لە کەس ناگرم دەمێ
جگ لە دڵبەر، خۆم لە عالەم لاڵ ئەکەم
گەر بوەستم من بەرانبەر ڕوویی تۆ
جەننەتولمەئوا لە ڕۆحم تاڵ ئەکەم
گەر بنۆشم من لە بادەی چاوەکەت
دڵ لە دۆزەخ سەد کەڕەت خۆشحاڵ ئەکەم
وا لە قاپیتا ئەناڵێنم بە سۆز
بۆ خوماری چاوی شۆخت سواڵ ئەکەم
زاهیدا! مەنعم مەکە گەر مەی بخۆم
وەک وەلی، من کاری بێ ئۆباڵ ئەکەم
یار لە باسی کوشتنم ئەدوێ، منیش
بەخششی دوو لێوی، ڕۆح و ماڵ ئەکەم
وا بەسەر دڵدا ئەبارێ تاوی خوێن
چەندی چاوی خۆم لە ڕووی ساماڵ ئەکەم
ڕۆژی مەحشەر، من لە جەور و زوڵمی یار
ڕاجیاتخلص! تەسلیمی عەرزوحاڵ ئەکەم