وچانداری و گەداییم بێ، ئیتر ڕووی خۆم لە شا ناکەم

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 2 دقیقه  189 مشاهده
وچانداری و گەداییم بێ، ئیتر ڕووی خۆم لە شا ناکەم
بە ڕووتی ڕۆژی دواییم بێ، بەسە داوا لە خوا ناکەم
ئەوەی سەرخۆشی دوو ڕوویی و، هەوا و بادەنۆشی بێ
بە پوولێ نامەوێ، من هەقپەرستم ناڕەوا ناکەم
بەهەشتم پێ فرۆشرابێ، بە گیان و ماڵ و منداڵم
لە ئەم مەیدانە کورتەمدا، هەڕا ناکەم، هەرا ناکەم
کە ناوەنجی هەموو تیرەم، بە چاکتر هۆز دەرچووبم
بەبێ عەقڵی، لە شەرق و غەربەوە پشت و پەنا ناکەم
بە خۆم باوەڕکەم و هۆشی هەموو سوود و زیانم بێ
ئیتر یارێک ئەناسم، خۆم بە شەیتان ئاشنا ناکەم
ئەوەی سەر چەوتە، ترس و لەرزی خۆی بەسییە هەتا مەرگی
لەگەڵ زۆردار و بەدخووشا، ئەمەندە خۆم تەبا ناکەم
ئەگەر دووبارە زیندووببنەوە، یا نەبنەوە مەردووم
کە پێکەڵپێک هەموو بمرن، بەشی خۆم خاک چا ناکەم
ئەگەر بێ خاوەنە ئەم چەرخ و بازاڕە، چییە و چۆنە؟
کە ماددەش بۆ تەبیعەت بێ، بە مەعنای شارەزا ناکەم
ئەزانی؟ هێندە تۆ بەرزی، لە ژووری چەرخی بنیادەم
کە قۆچت هات و زگ زل بووی، ئیتر فەرقت لە گا ناکەم
لە نێر و مێوە، تا یەکتر بناسن، گەورەتر، هەقناس
هەموو منداڵی کۆزێک بن، چ ڕەنگێ لێک جیا ناکەم
شەپرزەی کێو و سارام و، وەڵاتم بۆتە مارانگاز
لە پاشە و پێشی هیچ هێزێک، بڵێ ڕاجیتخلص: ڕجا ناکەم