تا بە کەی خۆم تووشی دەرد و عیللەت و سەودا ئەکەم

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 2 دقیقه  146 مشاهده
تا بە کەی خۆم تووشی دەرد و عیللەت و سەودا ئەکەم
سا بە چاوانت قەسەم، ئەمجا هەوەس پەیدا ئەکەم
بۆ بناغەی قەسر و هەیوانی سەفا و شەوکەتم
هەڵکەنینی کێوی سەبر و قۆنگرەی تەقوا ئەکەم
وا مەزانن، من کەسێکم کەم بەها و تانەجۆ
حەز لە نازی نازکان و کوڵمەیی زیبا ئەکەمنسخ‌های دیگر: حەز لە نازی نازکان و، چەهرەیی زیبا ئەکەم
دائیما سۆز و نیازی کوردی دڵدارم هەیەنسخ‌های دیگر: دائیما سۆز و نیازی کورد تورکانم هەیە
دڵ لە باغی پەرچەم و باڵایەکەی ڕەعنا ئەکەم
بێکەسیی، قازانجی لە کوێ دێتە بەر دەستی تکا؟
هیچ نەبێ، سا خۆم بە داوی دڵبەرێ واڵا ئەکەمنسخ‌های دیگر: هیچ نەبێ، سا خۆم حەریفی ئاهویی سەحرا ئەکەم
مەرحەبا ئەی نازەنین، دڵدارەکەی نازک بەدەن
وا بە عیشقی چاوەکانت، مەشقی ئەملاولا ئەکەم
من وەکوو ڕۆژی هەڵاتوو، دێمە ئافاقی بتان
شێت نەبووم، بۆچ خۆم بە تووشی چاوی کەم بینا ئەکەم؟
من کە ئوستادێکی پیری عیشق و سۆز و حیکمەتم
بۆ مەسائیل هەرکەسێ بێت خواهشی ئادا ئەکەم
ڕاجیاتخلص! چاوی خەیاڵت لایەقی ڕووی دڵبەرە
بۆیە وا ئێستا ڕمووزی یەکدڵیی ئیما ئەکەمنسخ‌های دیگر: بۆیە من ئێستا ڕمووزی مەعریفەت ئیما ئەکەم