لە کونجی میحنەتا مردم، ئەمەندەی کاری بێ جا کەم
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
248 مشاهده
لە کونجی میحنەتا مردم، ئەمەندەی کاری بێ جا کەم
وەکوو مووساشخص، وەچاکە ڕوو لە جیلوەی تووری سینا کەم
بە عەقڵ و عیلم و عیرفانم، لەگەڵ تۆ چیم کە پێ نەکرا
بزانم چۆن ئەبێ وەختێ، دڵم مەجنوون و شەیدا کەم
ئەگەر دەستم بگا دوو چاوی دوژمن هەڵکەنم، قوربان
خودا ئیکراممان ئەگرێ، دڵ و دیدەم لە تەقوا کەم!
سەراسەر مەنزڵی جانان، لە تەوحیدا موزەییەن بوو
لە وەسڵی تۆ ئەبێ جانا، سوپاس و شوکری مەولا کەم
زیادی نیعمەتە جانا، لەسەر لەعلی لەبت ماچێ
ئەگەر ئیحسانی تەکلیفم، بە شوکری ئەو موحەللا کەم
کە دیدارت موکەڕڕەڕ بوو، لە دیدەی جەمعە مەختوووبە
نیشانەی ساعەتە زۆری لە خوێندندا، لە فوقها، کەم
سەبای خەتتم لە گوڵزاری ختوورم هاتووە، ڕاجیتخلص!
بە یادی غونچەزاری ئەو، دەماغم چاکە گوڵسا کەم