لە عالەمدا گرفتاری کەمەندی خانەدانێکم
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
177 مشاهده
لە عالەمدا گرفتاری کەمەندی خانەدانێکم
شەپرزەی دەستی چەرخی ڕوومەتی خانم فڵانێکم
شەوێکم دیوە، سا عومری درێژم ئاخیری خێرە
لە ماچ و باوەش و بۆن و مژینی نەوجەوانێکم
دەمێک بوو، بەشبڕاوی زەوق و نۆشی ئەو نیگارەم بوو
ئەمێستە دەس بە باج و، سەر بە تاج و، خۆش زمانێکم
ئەوەندە هاتم و لێم لانەدا، لوتفی کە کرد یارم
ئیتر وا تێ ئەگەم شاهی چوارقوڕنەی جیهانێکم
نەوەی شاهان و بەگزادانە، بەرز و تەرز ئەندامە
قڕان و مەرگە، بۆیە دڵ، بەهۆی خاوەن قڕانێکم
بەناز و، نازک و، شۆخ و، جیهانگیری دڵی خەڵکە
منی بێکەس لە شەرمانی، چ بێ گیان و ژیانێکم
وڵاتی گرتە دەس خۆیی و، سەری ڕاجیتخلص بە سەودا دا
منیش ماوم، لە داوی بێکەسیدا ناتەوانێکم