لە دونیا، هەر دڵی عیشقە سەمەندۆک
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
180 مشاهده
لە دونیا، هەر دڵی عیشقە سەمەندۆک
تەنی پیر و ڕزیو و وشک و قرچۆک
ئەسیری زەلزەلەی چاوی نیگاران
تەوەللا بوون لەسەر پەنجەی ترنجۆک
کە دەرماناوە نەشئەی باغی جەننەت
نیشانەی کەوسەرە ئاوی «چنارۆک»
چەمانی «کۆیە»، فەخری ڕۆح و ڕەیحان
شەراب و شیرە سەرچاوەی «حەمامۆک»
وەرە ساقی، بە نەشئەی دەست و پەنجە
وەرە موتریب، بە ئاوازی ڕەبابۆک
لە بەزمی قامەتی سەروی خەرامان
چراغی شاهیدانی باغی بابۆک
بە نوکتەی تازەیی باریکی ڕاجیتخلص
سەری بووکی مەعانی کەوتە سەر چۆک