دڵ لە ختکەی چوو لە تاوی گەردن و چاوی بەڵەک
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
6 دقیقه
249 مشاهده
دڵ لە ختکەی چوو لە تاوی گەردن و چاوی بەڵەک
ڕاچەنی گیانم لە خرمەی بازن و دەست و مەچەک
گەردەنی گیرۆدە کردم، گەردەنی ئازایە ئەو
گەرچی قەرزارن بە ملیۆن و خەت و خاڵی بە لەک
ڕاپەڕی شێری خەیاڵی من، لە بێشەی پەرچەمی
بەوری غەمزەی دی، سەرەوژێر، بوو بە دوو ماری بەلەک
تێخچا ماڵ و ژیانی من، لە بانقی ڕوومەتی
ئێستە ئاسوودەم لە سوود و دەفتەر و قازانج و چەک
چاڵ و چک چۆڕامەوە، چرپەی دڵۆپێکم نەما
تاب و تەبسووتەی هەژاری، بێ چەکی کردم بە چەک
هەر وەکوو بووکی وەتەن، پۆشیوییە سەرپۆشی خەم
تۆش گوڵی لێو و دەمت، خستۆتە ژێر باری لەچەک
گەر سەبا جارێ ببزوێنێ چڵ و پۆپی درەخت
تەیر سەرسامن، کە ئیتر ناکەوێ بۆ میوە پەک
نازەنین عەرعەر ئەنێژێ، سەرو و سونبول دێنەبەر
زەرد ئەبن سەوزە شەمامە و، دەست و پەنجە پێ ئەمەک
کوا گوڵت، کوا بولبولت، کوا ئارەق و ویسکی و مەزەت؟
چی بڵێم! بێجگە لەوەی با هەر بخۆم داخت، کچەک
هێندە هاتوچووم لە ڕێگەت، پڕ بە قەد کەوتوومە قوڕ
تازە دەرنایەم بە پاڵە و، پاڵ و بە نوێڵ و بە جەک
زامی من نایێنە تیمارکردن و یارم بە یار
هۆزی من ناویان جیا بوو، باڵەک و شێروان و لەک
جاف و گۆران و بەگ و ئاغا و کرمانج و گزیر
شێخ و سەید و سواڵکەر و پیر و مورید و دڵ مژەک
سوێسنی و بڵباس و ئاکۆ مامەش و مەنگوڕ، بەیات
ڕافزی و شەیتان پەرست و ژێو و سۆزان و شەبەک
قادری و نەخشیی و چەشتی و سوورەوەردی، وەردی سوور
شافیعی و مالکیی و ئەحمەدی و ئەعزەم سەرەک
شێخ بزێنی و، شوان و، هەموەند، دۆم و، کەڵهوڕ، ساڵەیی
خان و، پاشایی و، وەجاخ، خەیلان و، خۆشناو و، هەڕەک
ڕۆژبەیانی، داودە، کاکی، جەباری، زەنگەنە
سەمعوزێری و، ئاغەسووری و، مەند، میشن، تەک بە تەک
بەندیان، بنجوو و، مل و، میرمەحمەڵیی و، میر وسوو
پشدەری و، شیلانەیی، هەم مەرگەوەڕ، هەم وەرتەرەک «»
شێخ ڕەزایی، کاکەسووری، باجۆڵیی و، ئاڵەمەر
جووکی، بنزێری، گل و، مەروان و، شێخان و، ڕەمەک
کیکی و، میرا، کچا، تەییا و، هەسنا و، مووسەڕەش
تۆریی و، کۆرداخ و، ئۆمەریا و، ئۆمەرکا، جمەک
گویی، خاوەشتا، گولی، ئالاعەباسا و، خەلیل
سندی، ئەترووشی، قوشوری، حاجی بەیرا، بەز، ئەتەک
بەدرخانی، کارسا، ژیرکیی و، گەودا و، گەرگەری
مام خۆڕا، خاوەسوری، مەکس و، ئەلباکی، مەحەک
بێشەبابیی و، گەژاڵی، تا گرافی و، شەرەفان
دۆسکی، زێدان، بلێجان، پیرمامەد، پڕ کوتەک
خانی، ماسیرۆ، گەڵاڵی، گەردیی و، پنیانشی
ئۆرەماریی و، عەرووسی، داویان، شەمزین، شەتەک
بازیی و، ئەرگۆش و، سورچی، تا بە نێروەیی و، تخوب
هاجە، ڕێکانی، مزووری، زێتک و، قولیا و، ڕەشەک
بورجی، زێباری، بەڕۆژی، تا بە سەیدا و، ئامێدی
وەک شیو، هەرچی و، نهێلی، تا برادۆست و، شکەک
گەورک و، زەرزا و، هەوێری، بێژە فەیزوڵڵابەگی
بێجگە دیبوکری و، دودێری، وەک سلێڤانی و، شەمەک
پشگەڵی و، دۆڵەمەڕی، گەڵباخی، هەورام، تیلەکۆ
هەم غەفوری، هەم حەوێزی، دوو عەشیرەت یەک گەڕەک
پێت بڵێم تا تورکمان و، مامەسێنی و، هەم سیان
زەند و، میدیا و، میکایلی، جنسی ئاری پڕ لە چەک
مەرزکی، خدری، دڕی، عەبدۆیی، سەیدان، مامەدی
کارداری، حەیدەری، سنگار، ساچووری، فەنەک
سڵەیی، لێوین، هەناری، داسکان و، حەسەنان
تا ڕەشاوەند و، تەیاری و، مامەسالی ناڕەوەک
وەک چەلی، بەریاجی، مەنتک، حەو عەشیرەت
ناوی گیش ماڵیان لێکجوایەز و نرخ و فەساڵ و ساڵ، یەک
هەریەکەی ئیمڕۆ قوماندارێکە، لای ژورووی نەبێ
بۆیە پێمان وەربووە دەردی کوانە نەرمە و ئاتەشەک
پردی دنیامان پسا، بۆ پردی قیامەت کێ هەبێ؟
داکوتێ پایەی ڕەوشت و، ڕاستە ڕێگەی موشتەرەک
«سێرکساندەر»وا ئەڵێ، یەک چارەکە ملیۆنە ساڵ
پێشی عیساشخص، عیلم و سەنعەت نەبووە چەشنی داڕژەک
دەبدەبەی هەندۆسی ئاری و، سینەمەی سیحری مەجەس
چی بەسەرهات، کێوەچوو، ئەو پوختەخۆرەی دووگە شەک؟
دەوڵەتان، وا فیکرە کۆنەی باوکە پیریان دۆزییەوە
هێزی ئاتۆم، هایدرۆژین، کاربۆنیان کرد کەڵەک
ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا، بیر و دەرسیان پێک ئەگوت
دەسکەلایێک بوو لە دەستیان، چەرخ و ئەستێرە و فەلەک
بەختە یاریدەی نەدام، گیانا! پەنا بۆ کێ بەرم؟
سینە سووتەی نیشتمانم، پیرەک و سیس و کوڕەک
تا شنەی باغ و هەواکەی ئاو و گوڵزارم نەدیت
نەمدەزانی خاکی دەروازەت بەهەشتە، ئەی مەلەک!
عاشقی تۆ دەوڵەتانی عالەمن، بۆیە ئەمن
تار و پۆی جەرگم پساوە، چەندی ئەیڕێسم خەڕەک
کەس نەڵێ سا بیر و بەندی کوردەکان کافی نییە
مەرجمەک، ناگاتە کێشی زەڕڕەبینی مەرزمەک
یوسفی میسرە وڵاتم، جوان و شیرین، بێ گوناهـ
خەڵکە لێی بۆتە زولەیخاشخص و، دەرگەداخەر، «هَيْتَ لَكْعربی»
گەر خوا حەز کا، لە زیندانی دووچاری دێتەدەر
چاوی باوکی گەش ئەکا، جوملەی برایانی لە تەک
تەون و بازاڕی ئەوێستامان، لە ئاوێستا نەبوو
وا بەهەشتی جوانەژن، بۆتە ڕەوشتی خشخشەک
دارە ڕووتەی مەکری شێخان، سێبەرێکی وای نییە
دڵ کە فێنک کاتەوە، بیناسە خانەی بن فشەک
ئاڵوگۆڕی زێڕ و ئەڵماسم، بە زبڵ و تۆز کرد
وشکی و تەڕ، یا بەری و زڕ، کەی قیاسیان دێ لە یەک؟!
تانەباریی ناکەسانم هاتە شان، ژیکۆتخلص بەسە
ڕێچکە مێروولەت بگاتە ئاسمان، کێشەت کەپەک!