مەبە بارگیرسوار و ئەسپی وەستەک

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  188 مشاهده
مەبە بارگیرسوار و ئەسپی وەستەک
بە پێ بشکێنە دار و بەرد و کەستەک
لە قەد هاڵا، بەڵەکماری قەباڵە
سەرێکی پێوەدانە و، ئێکی بەستەک
لە چاوان تا شەرابت پێگەیی و هات
سوروشک و خوێنی چاوم بوو بە خەستەک
لە داوی زوڵفی گیراون سەر و دڵ
هەموو تەیر و تواری خستە ڕستەک
ئەوەندەم خوێنی جەرگ و دڵ مژیوە
بەجێ ماوم، شەپرزە و زار و سستەک
گەلێک شەرمەندەیی هۆز و گەلم من
فڕێم داون لەسەر تۆ دار و دەستەک
کە پشکۆتخلص، کەوتە سۆز و پێت گەشاوە
خەڵوز ناکا، بە سەد قاپووت و پەستەک