پڕە دەریایی سوروشکم، چ لە دامەن، چ قەراغ
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
147 مشاهده
پڕە دەریایی سوروشکم، چ لە دامەن، چ قەراغ
لە دوڕ و گەوهەری شاهی، لە سکەی گیان و دەماغ
وەرەوە دڵبەرەکەی باوەشی خواهش، کە ئەمن
کێم هەیە بێجگە لە تۆ، بێتەوە ماڵم بە چراغ
هەروەکوو خونچە ئەپشکوم، لە بەرودۆشی تووا
بە پیاسەی دەمی بولبول، بە هەناسەی ڕەز و باغ
بێ تۆ ئەی غارەتی دینم، بەخودا چۆڵە وڵات
بێ تۆ ئەی مایەیی ژینم، بەخودا کوێرە وەجاغ
لە تەرازووی ئەدەبا، هێشتە بەرابەر نابن
عارەبی سیمبەری میسری و، کچە کوردی قەرەداغ
پرسیارم کە دەکا، ئەو گوڵە ناسک بەدەنە
ئەبمە یەک تکە ئاو و، ئەچمە دەشتی موغاغ
بە نەسیمی سەحەریی، مردووە، زیندووی بکەوە
باوەشێنێکی بە زوڵفان بکە، پشکۆتخلصیە نەساغ!