لەم قاپییەیی دڵبەرە ڕامخستووە یاتاغ

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  271 مشاهده
لەم قاپییەیی دڵبەرە ڕامخستووە یاتاغ
تاکوو هەڵی دەم قامەتی ڕەنگین وەکوو بەیداغ
ناڕۆم بە هەموو لەشکری خاڵ و خەت و پەرچەم
تاکوو نەگرم شوورەیی باغ و گوڵی یاساغ
فەرمووی بە دەمی نازەوە: خۆت مەکوژە و ڕاکە
کوشتن لەسەر ئەو خۆشە، نەوەک ببمەوە قاچاغ
هەردەم لە دووای چارەیێ، هەردەم لە هەوارێ
گیرۆدەیی بێ دەوڵەتیی و دڵپڕ و ناساغ
گەر کاری پەڕاگەندە بە زنجیرەوە چەسپان
نۆرەی گوزەر و گەشتە، لە مێرگ و ڕەز و ساناغ
بۆم بێنە لەسەر سەوزەوە، دڵدار بە دڵدار
بۆم تێکە بە ئەو نازەوە، پەرداغ بە پەرداغ
ڕۆژی گەیین و، پێگەیین و، شادی و جەژنە
لێ دەن چەقەنە و عود و دەفە و بەستە و بەرماغ
بگرن دەس و باوەش، بەرەڵا، تێکەڵی ئارەق
بگوشن مەم و، بمژن دەم و، دەرکەن چەقەڵی باغ
پشکۆتخلص چییە؟ سووزندە نەبێ بۆ سەر و پەرچەم
پەرچەم چییە؟ گەر هەڵنەکڕوزاوە بە دوا داغ