دڵ لە بەندی جەژنە گێژەنبارە یاران، ئەلویداع

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  227 مشاهده
دڵ لە بەندی جەژنە گێژەنبارە یاران، ئەلویداع
ڕۆح لە داوی غەم کرا ئەی غەمخواران، ئەلویداع
هەر کەسێ مەشغووڵی کوشت و عوشرەت و قوربانییە
من بە قوربان، بوومە فیتنەی جێژنی قوربان، ئەلویداع
لێم گەڕێن تاوێ بە گریان، ئاگرێ هەڵ کەم لە خۆم
جەننەتم ناوێ بە سەیرانی ڕەقیبان، ئەلویداع
نازک و باڵا بڵند و، سەوزە پۆش و، خونچەدەم
ئێستە لێم تۆراوە چ بکەم؟! سەد هەزاران ئەلویداع
دەردەدارم، بێقەرارم، خەستەیی شاری غەمم
لەشکری زەحمەت فەنای دا جیسم و ئێسقان، ئەلویداع
ئەلویداع، ئەی مەنزڵی جانانی قامەت عەرعەریی
ئەی شەکەر لەفزانی باخی دین و ئیمان، ئەلویداع
ئەلویداع، ئەی جەمعی سەییادانی عەقڵی عاشقان
ئەی گوهەرسەنجانی جانی حوور و غیلمان، ئەلویداع
ئەلویداع، ئەی ساقییانی مەیکەدەی پڕ میحنەتان
ئەی عەزیزان، موتریبانی شاهـ و ئەرکان، ئەلویداع
ئەلویداع، ئەی قووتی ڕووح و قەلب و گیانی «ڕاجیان»
وا لە هیجرانم حەزین، ئەی پیری کەنعان، ئەلویداع!