تا لە کوڵمەیدا تەماشاکەم بە دڵ ئەنواری حەز
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
162 مشاهده
تا لە کوڵمەیدا تەماشا کەم بە دڵ ئەنواری حەز
دێمە گوڵبانگ و شکۆفەی بولبول و گوڵزاری حەز
سیلسیلەی کاکۆڵی پڕ پێچت بە جۆرێ هاتە ڕوو
وا لە ژێر پێی ناوە باخ و مێرگوزاری شاری حەز
شەرتە تا من بەختی بەد، هەمیار و یاریدەم بدا
نەیخەمە بەر دەستی کەس، خەرمانی شیرینکاری حەز
بێکەس و سەوداپەرستی وەک منی شەیدا نییە
ناهومێدی قیبلەگاهی دڵبەری عەییاری حەز
بەسیە بێ مروەت، هەتا کەی تەفرەدان و دەرد و خەم؟
بەم هەموو ڕوتبە و نیشانە و تاجی هیممەتداری حەز
بیدعەتی چاوت بە شۆخی، ماڵی کاڵی پوختە بێ
بەڵکە ئەمکێشێتە تاق و کۆشک و دیواری حەز
تیغی دڵبەر مەرهەمی ئازارە پشکۆتخلص گەش بەوە
هەستە دایڕێژە و بپۆشە جەوشەن و زونناری حەز