ئەی دڵ لە زەهادەت بەسە، تێکۆشە لە تەقدیس
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
218 مشاهده
ئەی دڵ لە زەهادەت بەسە، تێکۆشە لە تەقدیس
ڕاکێشە بە پەڕگاری تەرەب، عیشق لە تەدریس
نەفست بە خەفەت بکوژە لە مەیخانەیی ڕێکی
ڕابوورە لە خومخانەیی ئەهرامن و ئیبلیس
گەر مووری سولەیمان بە سەفا بێنییە بەردەس
زوو حازر و ژێردەستە، سوپا و جەننەتی بەڵقیس
خۆت غەرقی خەجاڵەت مەکە، ئەی یاری گوڵەندام
هەر فێری شەجاعەت بە، وەکوو حەزرەتی ئیدریس
جارجارە لە حوسنا، ڕوخی یوسفشخص بکە مەنزەر
یەعقوبشخص سیفەت، مەستی تەحەممول بە لە تەهریس
تا نەقدی دڵ و دیدە نەدەی، مەگرە قەدەح قەت
ئەو وەختە تەماشا مەکە بەدکاری بەد و پیس
وا بەخششی کۆمەڵ بووە خۆڕا، لە عێراقا
بۆیە لە شەش ئەترافەوە دایگرتووە ئینگلیس
دڵ بۆتە غوڵامێکی هەراسان، لە دەر و ژوور
تێکەڵ بە پڕۆتۆنی بکە، بیکەرە تەکلیس
ڕۆژ و مەهی فەرمانبەرە هەرکەس، وەکوو ڕاجیتخلص
تێراوە لە یەکڕەنگیی و، وەستاوە بە تەئسیس