لە جەفا و ماتەمی دووری، بە خودا بوومە پەڵاس

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  290 مشاهده
لە جەفا و ماتەمی دووری، بە خودا بوومە پەڵاس
ڕۆژی شادیم بۆتە مەرگ و، ئەجەلیش بۆتە گڵاس
ڕەوڕەوەی مەیتی منە، عیشقی دوو چاوی زیبا
گۆڕی ئەفکاری منە، سینەیی خاوی نەسناس
ڕوویی دڵدارە بەڵێ، جەژنی خەت و خاڵ و خەیاڵ
چاوی بیمارە بەڵێ، دەم بە دەمی شوکر و سوپاس
سینە پەیکانزەدەی زوڵف و موژەی تیری ئەوم
دیدە هەڵنایە لەبەر تاو و تریسکە و لەب و کاس
پەلەوازەی چ بکەم؟ گێژەنی غەم ڕێژەنی دا
نیمە ڕزگاریی و دەرچوون، بە چ بورهان و قیاس
کە پەلامارم ئەدا سەرکەشی شاماری کەزی
قوژبنێکم نییە مەر بچمە پەنای مەمک و کراس
دەستئاوێزەیی ئەو گەردنە نابم، بە خودا
هەر وەکوو دیتم و بووم تێکەڵی سەد دەنگ و باس
عەرعەری «مەندەلی»یە، «نوورییە» ناوی، گوڵزار
لامل و گەردنی خۆشبۆیە، لە ڕووی تەون و ئەساس
ڕاجیتخلص، ئاوارە مەبە چیکە لە تاوی یاران
وەرەوە باوەشی غەمخانەیی تاری دڵی کاس