چەندم بەسەرهات ئاوەکوڵ، چەندم بڕین هەوراز و لێژ

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  240 مشاهده
چەندم بەسەرهات ئاوەکوڵ، چەندم بڕین هەوراز و لێژ
چەندم دوعا خوێندن شەوان، چەندم ئەدا بەرتیل و نوێژ
چەندم ڕیازەت دا بە دڵ، چەندم ئەکوشت نەوسی خەڕۆ
چەندم شکاند نرخی گران، چەندم دڕین هەوراو و گێژ
چەندم لەسەر نا تاجی گوڵ، چەندم بە با دا چەتری سەر
چەندم نواندن گوڵڕوخان، چەندم فڕین پیاڵە نەڕێژ
چەندم ئەگرت غەزالی سڵ، چەندم لە داوا دەرپەڕین
چەندم فرۆشتن نەوجەوان، چەندم کڕین ئاشتی نەچێژ
چەندم گەیاندن خاڵ و پڵ، چەندم مەیاندن سیمبەر
چەندم گوشین بالۆرەزان، چەندم مژین حەیرانەبێژ
چەندم گەشاندن سەوزە چڵ، چەندم وەراندن پەلک و بەر
چەندم خەواندن باخەوان، چەندم چنین شەمامەنێژ
ئاخیر، بەدەن بوو سست و شل، هیوام نەما ڕاجیتخلص لە گەل
دین و دڵم دانا لە بان، خۆم و خەمی دوور و درێژ