ئیمڕۆ لە ڕێگەت نەمام، ئەی بوتی گەردن فیراز

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  117 مشاهده
ئیمڕۆ لە ڕێگەت نەمام، ئەی بوتی گەردن فیراز
من، هەمە عوششاقی تۆم، بۆچی دەکەی ئیحتیراز؟
سەوزە، لە ڕێگەی حەمام ماندووە ناگاتەوە
قامەتەکەی نازکی، ماوە بە ناز و نیاز
بەرگی وەکوو ئەشکی من، چەشنی گوڵووکی بەهار
بۆ دڵ و چاوی غەریب، نەشئە و قووت و جیاز
هەستە بە گەردووش بخە، جامی دەمت ساقیا
زوو بە بڵێ موتریبا، دەشتی و بەند و حیجاز
گەر تۆ لە من ون ببی، ئەمخەیە زیندانی خەم
وەر تۆ لە من بی دیار، جیلوەمە هەم سۆز و ساز
شەرتە کە گوڵ بێ لەبت، ئێقە فراوان نەکا
عەهدە کە بێ چاوی تۆ، بادە نەبێ مەستباز
لامەدە زوڵفت لە ڕوو، ئاگرە بۆ دین و ماڵ
جەننەتە گەر بێیە ڕووم، زوڵف لە ڕوو، سینەواز
توڕڕەیی خەتت بە خاڵ، چاوەیی جاهـ و جەلال
مونجیزی ئەڕواح و دڵ، خاسیەتی ئەفکار و ڕاز
تالیبە ڕاجیتخلص لە تۆ، مەرحەمەتی ماچی لەب
تاسوقی وەسڵی تووە، ئەی سەنەمی دڵنەواز