بۆ مەجلیسی سەربەرزی، هەم تەرزی سکەندەر کوڕ

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 2 دقیقه  238 مشاهده
بۆ مەجلیسی سەربەرزی، هەم تەرزی سکەندەر کوڕ
بۆ تینەتی دڵ لەرزی شەهباز و غەزەنفەر کوڕ
کوڕ قابیلی مەیدانە، پڕ کاری هونەر کانە
خۆش مەعدەنی ئیحسانە، سەر ڕشتەیی کیشوەر کوڕ
کوڕ لایقە کۆمەڵکا، بیدعەت پڕی باخەڵ کا
لالەی ئەدەبی هەڵ کا، سوڵتانی موزەففەر کوڕ
هەردەم لە قەرارێکە، هەر وەختە بەهارێکە
بۆ غەرقی کەنارێکە، غەوواسی بە لەنگەر کوڕ
گەر نووحە، ئەگەر مووسا، ئیدریسە و ئیبراهیم
هەم یوسف و هەم یەعقوب، موختاری پەیەمبەر کوڕ
کوڕ قاسیدی عیرفانە، وەک مورغی سولەیمانە
نوورێکە لە یەزدانە، هەر نەوعە منەووەر کوڕ
ساحەب جگەر و ئاقڵ، زیرەک لە هەموو هائیل
فاریق لە هەق و باتیڵ، وەک ئاگری میجمەر کوڕ
کوڕ زینەتی ئەوراقە، یا قوڕڕەیی ئەحداقە
بۆ هەردوو جیهان تاقە، ساحەب حیکەمە هەر کوڕ
پڕ فیکر و عەمەل بۆ ژین، هەنگوین دەهەن و شیرین
ڕەنگین کەرەم و سەنگین، تیمسالی موسەممەر کوڕ
بۆ نەقشی سەفاجۆیی، بۆ ڕاهی وەفاپۆیی
بۆ سوڵح و شەکەرگۆیی، مەشهوورە لە هەر دەر کوڕ
کوڕ ڕۆستەمی دەورانە، دوڕڕی یەمی حەیوانە
ڕاجیتخلص مەبە دێوانە، هەم جەوهەر و گەوهەر کوڕ