ئیمڕۆ لەگەڵ شەوقی سەحەر، یار بۆ غەزا کە هاتەدەر
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
294 مشاهده
ئیمڕۆ لەگەڵ شەوقی سەحەر، یار بۆ غەزا کە هاتەدەر
ڕۆحم لەبالەب خۆش خەبەر، گرتی شەکەر، کەش نەیشەکەر
کە هاتەسەر لە خوارەوە، بە ناز و لەنجە و لارەوە
بە چاوی پڕ خومارەوە، کردی سەر و ماڵم هەدەر
بە جەمعی دەستە خوشکەوە، بە شەمعی سۆز و ئەشکەوە
مەخلوقی خستە ڕەشکەوە، چاوی هەڵێنا پڕ ئەسەر
تیری موژەی دەرچوو لە دڵ، بە خوێن دەمیدا لێوی گوڵ
شیشەی هەناسەم خول بە خول، هات و لە عەرشا دەچووە دەر
حیجابی ڕووی هەڵدایەوە، ڕۆژ پڕ ئەسەر پاڕایەوە
مەوجی نەزەر پونگایەوە، قوڵزوم بە قوڵزوم، سەربەسەر
دەرسم بە ئەفسون کردە خەم، شەرعم پەنادا یەک قەڵەم
چەندی نەڕۆیی زۆر و کەم، دیسان تەجەللی دا قەمەر
گشتی مونەووەر بوو سەما، بوە زەڕڕەبین چاوی عەما
پەردەی حەیا شڕ بوو نەما، هەر سوو لە عالەم موعتەبەر
هۆشم نەما و تێپەڕی، عەقڵم لە پێدا سەربڕی
ورگی ڕەقیبم هەڵدڕی، ساحەب دڵ و سۆزی جگەر
مەست و غروور و چاپکە، بێباک و نەرم و نازکە
یاقووت و خەمر و ئاسکە، ڕاجیتخلص! حەبیبەی خۆش کەمەر