نەرم و شل زنجیرە بوو، دەس پێ کرا کاری ویداد
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
171 مشاهده
نەرم و شل زنجیرە بوو، دەس پێ کرا کاری ویداد
هەڵخرا هەرلا لە عیشقا، تەون و بازاڕی ویداد
موشتەری زوهرەی کڕی، ڕۆژ هاتە سەودا و مەزات
وا پڕە هەر جێ دەچی، کۆڵانە و شاری ویداد
ئاسمان پڕشنگی دایە عەرد و نەجمەی دا بە شان
بۆیە زەرد و سوور ئەچێ، پەرژین و گوڵزاری ویداد
دەستگایێکە هەموو مەیدانی بەغدا و عێراق
تێکەڵی ناز و نیاز و، چاوی بیماری ویداد
مەینەتیی، ئاڵۆزەری ئاڵۆزی دوو چاوی منە
نەشتەری ناو جەرگمە، زوڵفی خەس و خاری ویداد
سێبەرێکە بۆ بوتی گوڵ، ئافەرینی خونچەیە
بۆیە هەرچی کەوتە ڕێگا، دای پەلاماری ویداد
دەست ڕەس نابم بە باڵای و، بڵێم بمپێچەوە
هەر وەکوو ڕاجیتخلص ئەناڵم، دوور لە دیداری ویداد