سەبا گوڵزاری تۆی هێنایە بەر یاد

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  121 مشاهده
سەبا گوڵزاری تۆی هێنایە بەر یاد
لەبیرم چوو «مەدینە» و «شام» و «بەغداد»
بە لارولەنجە گەر هاتی بە گەردووش
دڵ و جان بوون لە خۆیان زار و بێداد
خەریکم دابڕێژم جەوشەنی عیشق
لە خۆی، شیرین کە ببڕێ ناوی فەرهاد
زەمانە مەوتەنی ئەغمامە، گەرچی
تەمەننامە، لە ماتەم بێ دڵ ئازاد
سەری زنجیری زوڵفت بەندی دینە
کە ئیمانی نەهێناوە دڵی شاد
دەسووڕێم من لە بەحری بێکەسیدا
تەمامە گەوهەری وەسڵم کەم ئیجاد
بە تاوی خەنجەری ئەبرۆتە، ڕاجیتخلص
بریندارە، ئەبێتە پیری ئیرشاد!