منم جانا غەریبی خانە، سەد ئاخ

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  114 مشاهده
منم جانا غەریبی خانە، سەد ئاخ
ئیتر تا کەی؟ بێ دڵ، دێوانە، سەد ئاخ
موحیببی ڕاست و ئەڕبابی مەحەببەت
هەمووم دانا لەسەر ئەم دانە، سەد ئاخ
زەفەر نابەم بە جامی چاوەکانت
دەناڵێنم لە دوور مەیخانە، سەد ئاخ
دەسووتێنێ چرای کوڵمەت، بەبێ سووچ
پەڕ و باڵانی ئەم پەروانە، سەد ئاخ
لە مەوتەن دوورم و، مەئیوسی ڕووتم
حەریفی تۆن هەموو بێگانە، سەد ئاخ
چەمەن خەمڵی بە نەشئەی قامەتی تۆ
نەهات بێنێکی ئەم بوستانە، سەد ئاخ
لە تۆ خۆشی، لە ڕاجیتخلص داد و زاری
عەدوشمان شادە بەم سەیرانە، سەد ئاخ!