گوڵشەنی پەرچەم، شوکر کردوویە پنج
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
174 مشاهده
گوڵشەنی پەرچەم، شوکر کردوویە پنج
دڵ شکاوی کوڵمە بوو، کردوویە پنج
چۆڵەوانم تا لە سەودای دیدەتا
ڕەوشەنیمە، بۆ چمە سابات و زنج
گەنجی شاهیم خستە دەستی یارەوە
خەم لەبەر بەدبەختییە گرتوویە کونج
بادەیی شادی لە کۆمەڵ بەش کرا
کەس نەکا با تانەداری و منجەمنج
گیانە، پەرداخی گریشمە و لەنجەیە
پێکەنینیشی هەڵی ڕشتووە برنج
قامەتی، سەروی ڕەوان و دڵکەشە
زوڵف و پەرچەم لووس و ڕەش، بێ لۆچ و گنج
خاڵی بن زوڵفانی ئەستێرەن لە شەو
ڕوومەتی وەک چەرخی ڕۆژە، خشت و خنج
خوێنی دووچاوم بە ئاسانی خوڕە
نایەوێ ئاوبارە و تێی مەگرە گونج
نەمدەزانی نرخی لێوت، گیانمە
تا دڵ و ڕۆحت نەبرد، نەمدا سرنج
قەت وەڵاشیی ئەو کەسەم پێ ناکرێ
ڕوویەکی بێ کونجڕ و پۆش و گڕنج
وەک پڵینگی پڕ خەمم لێ هاتووە
ڕۆژ و شەو، هەر شوێنمە خێزر و خورنج
سینە بینم، وا دوو چنگی لێ ئەدەم
بیپچڕم ئەو دوو مەمانەی وەک ترنج
گەش بەوە پشکۆتخلص، نەکەی بکوژێیەوە
تا کزەت پێدا، لە باڵای قیت و قنج!