گەشە ژینم بە ژیانت، پڕە کیسەم لە خەراج

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  224 مشاهده
گەشە ژینم بە ژیانت، پڕە کیسەم لە خەراج
بە نەسیمی سەر و زوڵفت، هەمە بازاڕی ڕەواج
ئاوەدانە وەتەنی دڵ، بە هەموو دەشت و چیای
چ بە «هەڵگورد» و بە «کۆسرەت»، چ بە «کەنداڵ» و «قەراج»
وەرە با پێکەوە بمرین، کە بە خۆشی ئەژییەین
یەکدگیرییکە لە دونیا، هەلە، بۆ قەبرە سیراج
غەمی دڵ بۆگەنە، ئەگرێ بەری چاوی تەقەلا
وەرەمی سیی و جگەرە، دوژمنی دەرمان و عیلاج
بەسە بێ ماریفەتی، خزمە مەکەن لێم قەدەغە
خۆشەویستی، کە سەر و دڵ ئەگەیێنێ بە دو تاج
خۆشە ئاوێنەیی کوڵمەی، بنوێنێ دڵی خەڵک
تا لە گوڵزاری مرازا، بستێنێ هەموو باج
وەرە ژیکۆتخلص، کە بە کوردی بگرین تاوێ جەمات
تا خەباتت لەبەری کا، کەژی کرمی قەرەقاج