ئەی دڵ، چ ئەبەستی تۆ تەعەللوق بە مەحاڵات؟

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  278 مشاهده
ئەی دڵ، چ ئەبەستی تۆ تەعەللوق بە مەحاڵات؟
گەر نەقدی تەڵەب کاسیدە، بۆ چیمە خەسارات؟
تا جەرگی من و دیدەیی تۆ مەستی حیسابن
ئاگرگرە دڵ، لەم قەسەبەی کۆیی عیبادات
ساقی وەرە تاڵانی سەرم کە، سەر و ماڵم
نەک خەرجی بکا چەرخی سەما، فیتنەیی ئەوقات
یا لەشکرە، یا زائیبەیی سەروی ڕەوانن
ئەم دەستەیی زوڵفانە، لەسەر قامەتی ڕەعنات
گەنجی دڵی وێرانە، کە وێرانی نیازە
ماچێکی دەمت بەس بوو، کە نەتکردە موافات
دڵ حازرە بۆ موڵکی تیجارەت، بە تەفائول
وا کەوتە سەفەر قافیلەیی فیکر و خەیاڵات
بەم زوڵفە، ئەگەر قابیلی خنکاندنە ڕاجیتخلص
ساتێ مەکە تەئخیری قەنارەی قەد و باڵات!