دیمەنی کێوانی کوردم کرد مەزات

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  176 مشاهده
دیمەنی کێوانی کوردم کرد مەزات
تاکوو داماڵام و نەمما دەستەڵات
ڕەنگی گوڵزارانی بردی ئابڕووم
ڕۆژی ئاواتم بە ڕوو زەردی هەڵات
هێندە گریاوم لە تاوی مافی کورد
تا لە چاوم هەڵقووڵان دیجلە و فورات
هۆزی من، هێزی لە دەست بێگانە نا
تا ڕەگ و ڕیشەی بە لاوازی دەرات
میر و ئاغا و شێخ و بەگ، هەریەک لە یەک
ڕایەڵێکی هەڵبڕی و کوشتی خەبات
مێشکی بردم، قاوەقاو و جاوەجاو
پیری کردم ڕێگەیی هات و نەهات
ئەی خوا خۆ دوژمنی ئەم هۆزە نی؟
بۆچی وا پێی وەر ئەکەی میکرۆب و لات؟
تا بکێشم ڕەسمی سەوز و سووری کورد
هەر خەریتەی زەردی دەردێ، یا سپات
قامەتی شۆخی بە بیر سەودا ئەکەم
تا هەڵێنم پێی، سەر و چاوی وەڵات
تاکە سەردارێک بوو، ئەیگێڕا مشوور
ویش، کە هەر چاری نەما دوو جار هەڵات
هەستی بەرزی پێ ئەکا دوژمن ئیتر
مەرجە تا تێکی نەدا، کارێ نەکات
بەسییەتی ژیکۆتخلص، ئیتر هاوار و بانگ
کێت هەیە دۆست و برا، بێنە پەنات؟