یار لە نەشئەی پەنجەرەی زوڵفی، کە کوڵمی دەر ئەخات
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
207 مشاهده
یار لە نەشئەی پەنجەرەی زوڵفی، کە کوڵمی دەر ئەخات
هەر کەسێ کە تۆ ئەبینێ، خم بەسەر خۆیدا ئەکات
دەم، بە نازی لێوەکانی ئەتڵەسی پەڕ دەر ئەکا
ڕۆح و جەرگ و دینی عاشق، گشتی بێ میننەت ئەبات
چاوەکەی تیری لە جەرگم داوە، چۆن شیوەن نەکەم؟!
مەرحەمەت فەرموو نەجاتم دە بە ماچێ، تو خودات
بەس بفەرموو، تۆ ئەسیری موسلیمی خاڵی منی
من لە کوشتەی چاوی فیرعەونم، بە ئەمری زوڵفی لات
شاهی حوسنی تۆ تەرەققی کردووە، فەرزینی من
دەست و پێ بەستوو لە داو و شاهی بەختم بۆتە مات
ئەمری ئەبرۆتە بزانم جەلبی دڵمی کردووە
یانە ڕەحمی زۆرە، دڵ بیمارە، چاوت هاتە لات
گەر لە ڕێگا ئەتگەمێ، نازت قەرزدارم ئەکا
بۆیە گەر لەنجەی ئەفەرمووی، لەعلی ئەشکم دێتە پات
من ئەزانم تۆ لە من تینووتری، ئەمما ئەبێ
بۆ جەفای دڵ، شاهی چاوت زاهیرەن بگرێ وڵات
موددەتێکە عەیب و عاری ئێمە ڕاجیتخلص، هەمدەمە
چونکە سەرخۆشن دڵ و جان، پا بەجێ نین یەک سەعات