زامی سەختم کردمی ئاتاجی نازان و تەبیب
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
265 مشاهده
زامی سەختم کردمی ئاتاجی نازان و تەبیب
چاوەڕێی دەرچوونە دڵ، لەم خەستەخانە وەک غەریب
گەر سەر و ماڵم بدەم، سا جێگەیەک پەیدا ئەکەم
هەڵ بدەم بەیداغی ساغی کوردی بێ سەبر و شەکیب
تا لە ژێر باری خوڵامیی، شانی هێزم داخزێ
ناگەمە ئاواتی بەرزی هۆزی دەسکاری ڕەقیب
شاهیدی زۆرن وڵاتی من لە چاخی نووحەوە
شای وڵاتانە، کە عالەم هەوڵ ئەدا بیدا فەریب
چونکە نەمبرژاندەوە، ئەم زامە کۆنەم هەڵوەشا
ڕەنگی ناشۆرێتەوە، هەر جێگە قەترەی بێ نەسیب
من نەبم، ئەم کائیناتە گشتی ڕێککەوتوو ئەبێ
شەڕ لەسەر شوێنی منە، پڕ کەن لەوی، گیرفان و جیب
ئەم هەموو میراتە جێهێشراوە بۆ ڕۆڵانی کورد
وا بووە ئەیتام و کەوتە بەنک و بازاڕی عەجیب
بۆچی تیمارم نەکا، ئەم گیا و گۆڵەی نەوبەهار؟
بۆچ کەژ و کێوم نەگاتە ئاسمانی پڕ لە زیب؟
عادەتی ڕۆژانە شاهـ و دەوڵەمەن بکرێن هەژار
هۆزەکەی تۆش دێتە ژین لەم پێچە ژیکۆتخلص، عەن قەریب