تازە بەهاری گوڵە، ئەی بوتی شیرین تەرەب
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
256 مشاهده
تازە بەهاری گوڵە، ئەی بوتی شیرین تەرەب
هەستە بە ڕووی سۆزەوە، بادە بدە لەب بە لەب
شێوەیی باڵای ئەتۆ، نەبووە لە باخی کەسێ
شۆخ و تەڕ و بێ گرێ، ئەی سەنەمی خۆش لەقەب
مەستی خووی خۆشییە، چاوی سیاهت کەوا
فیتنە نوێنە بە دڵ، قەت نییە خاڵی لە تەب
بولبولی باخی وەفا، تووتیی سەیر و سەفا
کەوتنە داوی جەفا، وەختە ببن بێ ئەدەب
دەوری بوتی کوردییە، ڕۆیون شێخ و مەلا
گشتی لە دین وەرگەڕان، فارس و تورک و عەرەب
دەفعەیێ مەیلی نەبوو، پرسشی حاڵی ئەسیر
پەردەیی ڕووی لانەچوو، کەوتمە بەند و تەعەب
هێندە تەماشا بکەم، ڕەونەقی چاوم نەما
ئەی دڵ ئەگەر چوویە لای، بۆی مەکە باسی مەزەب
کەس وەکوو دوو چاوی ئەو، مەیلی لە ئافەت نییە
لای وەیە لەم ئاگرە، تێ ئەکەوێ «بوولەهەبشخص»
سەرفی بەری پێی بکە، جان و جگەر، ماڵ و سەر
غەیری ئەوە ڕاجیاتخلص، سوودی چییە ماکەسەب؟!