کوردی دەستە شکاو گەیشتە مۆمیا
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
267 مشاهده
کوردی دەستە شکاو گەیشتە مۆمیا
کەر بوو، نەیهێنا بەکار و تێ ڕیا
نەوت و جەوتی زەوت کردی خەڵک و خۆ
خاک و خۆڵ و ئاوی بردی و پێی ژیا
دوژمنی گیانت ستاندی هەرچی بووت
شار و دێهات و سەراوردی چیا
هەر خوری تۆیە، کە ئەیکەن جەرمەنە
لۆبیاتە، ئەیکەنە فاسۆلیا
ناوی ئاوی بۆگەنت ناوە گەڕاو
ئەیکەنە گۆگرد و بارووت، ئەشقیا
خەڵکە زانینی لە باوەش کرد و تۆش
ئاخیری مێشکت ئەبا ماخۆلیا
پێکەوە نووسان و دوژمن بوون بڵند
تۆش نەوی بووی، چونکە لێکدی بوون جیا
قوڕ بەسەر، قەت ناگەیە ڕۆژی مراز
ئەو سواری سەر هەوایە و تۆ پیا
خاکی کوردستانە ڕاجیتخلص، ئاخ و داخ
سیمیا و فیزیا و کیمیا!